هەڵکشانی خەرجی خێزان لە عێراق و هەرێمی کوردستان
بەگوێرەی ئەو ڕووپێوییەی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، دەزگای گشتیی ئاماری عێراق و بانکی جیهانیی بەیەکەوە کردوویانە، قەبارەی خەرجییەکانی خێزان بۆ کڕینی بەرهەمە خۆراکییەکان زیاتر بوون.
هۆی زیادبوونەکەش بۆ بەرزبوونەوەی نرخ و ڕێژەی هەڵاوسان دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی ململانێ سیاسییەکانی ناوچەکە و بە تایبەتی شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕوویان داوە.
بەپێی ڕووپێوییەکە، پێکهاتەی هەر خێرانێکی عێراقی نزیکەی شەش کەسە و تێکڕای داهاتی تاکیش 201 هەزار دینارە، هەروا تێکڕای داهاتی هەر خێزانێک لە عێراق ملیۆنێک و 467 هەزار دیناری عێراقییە.