پرسەیەك كۆرۆنای گەیاندە شەقڵاوە
ھەشت كەس لە ھەریر تووشی كۆرۆنا بوون
K24 - شەقڵاوە
بەھۆی پرسەیەكی ناحیەی ھەریر، كۆرۆنا گەیشتە سەنتەری قەزای شەقڵاوە و ژمارەیەك كەس لەو قەزایە تووشی كۆرۆنا بوون.
تەیفور محەمەد، پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "پێشتر لە شارەدێ و گوندەكانی دەوروبەری شەقڵاوە چەند كەسێك تووشی كۆرۆنا ببوون، بەڵام ئێستا لە سەنتەری كۆرۆنا گەیشتووەتە سەنتەری قەزاكە".
دکتۆرە نورجیهان عەلی شەعبان، بەڕێوەبەری تەندروستی شەقڵاوە بە کوردستان24ی راگەیاند، بۆ یەکەمجار هەشت کەسی دانیشتووی سەنتەری شەقڵاوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
گوتیشی، تووشبووەکان چوار پیاو و چوار ئافرەتن و سەرجەمیشیان بەشداریان لە پرسەیەکی شارەدێی هەریر کردووە.
ئاشکراشی کرد کە تائێستا لە سنووری شارۆچکەی شەقڵاوە 38 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.