4 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە دهۆك چاك بوونەوە
تەنیا 38 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون
K24- دهۆك:
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی پارێزگای دهۆك چاكبوونەوەی 4 تووشبووی دیكەی كۆرۆنای راگەیاند.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی دهۆكدا هاتووە، دوای پشكنینی پزیشكی بۆ 4 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگاكە، ئەنجامەكانیان نیگەتیڤ دەرچوون و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
ئاماژە بەوەش دراوە، تا ئێستا 168 تووشبوو لەو پارێزگایە بەتەواوەتی چاك بوونەتەوە و ئێستا تەنیا 38 تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون.
H.B