ژمارەیەک کۆمپانیای ڕووسی وەبەرهێنان لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان دەکەن

وه‌زیری نه‌وتی ڕووسیا گوتی: كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی رووسی له‌بواری وزه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
پێنجشەممە 27ـی شوباتی 2025، ئاژانسی هه‌واڵی ڕووسی "تاس" له‌سه‌ر زاری سێرگی تسیلیڤ، وه‌زیری نه‌وتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش مانای وایه، كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی ڕووسی له‌بواری وزه، ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، گه‌وره‌ترینیشیان كۆمپانیای ڕۆزنه‌فته.
بە پێی ئاژانسه ڕووسییه‌كه، وه‌زیری نه‌وتی وڵاتەکە گوتوێتی، چاره‌ی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا سوودی بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌وانیش ده‌بێت، كه پێشتریش وه‌به‌رهێنانیان له زۆر پرۆژه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه و به‌هۆی ناكۆكییه‌كانی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵ كاره‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردبوون.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حه‌ییان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاشكرای كردووه، ئه‌وان چاوه‌ڕێی ڕه‌زامه‌ندیی توركیا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دوو ڕۆژی داهاتوودا هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێ بكه‌نه‌وه.
گوتیشی: ناكۆكییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته چاره‌كراون.