لە دەڤەری سۆران 13 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

زیاد لە 40 حاڵەت لە ماوەی یەک هەفتە تۆمارکاوە

K24- سۆران:

کرمانج عزەت، قایمقامی سۆران لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ 13 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری سۆران تۆمار کراون.
راشیگەیاند، لەو تووشبووانە، حەوت تووشبوو دانیشتووی قەزای رواندزن و شەشی دیکەش دانیشووی سۆرانن.
قایمقامی سۆران ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ پشکنین بۆ 100 کەس کراوە و لەمەودوا ئاماری تووشبووان لە سنوورەکە رۆژانە رادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی یەک ھەفتەدا ژمارەی تووشبووانی دەڤەری سۆران گەیشتووەتە 46 کەس.