له سلێمانی زیاتر له 22 كیلۆگرام له حه‌بی كه‌پتاگۆن ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایدەگەیەنێت: لە سلێمانی دەستیان بەسەر 22 کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆندا گرتووە.
عه‌مید میقداد میری، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوحۆی حكوومه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه، توانیویانه له‌سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر 22 كیلۆگرام و نیو له حه‌بی هۆشبه‌ری كه‌پتاگۆندا بگرن.
میری ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، مەفرەزەکانی فەوجەکانی یەکی لیوای سێی سنووری فەرماندەیی سنووری هەرێمی توانیان دەست بەسەر 22بیست و دوو کیلۆ و نیو حەبی ماددە هۆشبەرەکانی که‌پتاگۆن بگرن کە لەناو 90 کیسەو لەناو تایەیەکدا شاردراوه‌ته‌وه و سه‌رجه‌م مادده ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كانیش ره‌وانه‌ی به‌شی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی كراون.