تەقینەوەیەک لە گرێ سپی بووە هۆی گیانلەدەستدانی شەش کەس
سێ لەوانەی گیانیان لەدەستداوە منداڵن
K24 - رۆژئاوای کوردستان
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شارۆچكەی گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان، شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا کە سێیان منداڵن.
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌نێو شاری گرێ سپیی رۆژئاوای كوردستان له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌ك له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانی شاره‌كه ته‌قیه‌وه، به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەبارەی تەقینەوەکەی دوێنێی گرێسپی (سێشەممە، 7-7-2020) رایگەیاند "تەقینەوەکە لەرێگەی بۆمب ئەنجامدراوە و برینداره‌كان بۆ توركیا گوازراونه‌ته‌وه، له‌نێو قوربانییه‌كانیشدا منداڵ هه‌ن".
هەروەها روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێ "لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 15 کەس بریندار بوون. تەقینەوەکە ئەوەندە بەهێز بووە، کە هێشتا تەرمی سێ کەسیان نەناسراوەتەوە".
گرێ سپی، شارۆچکەیەکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لەژێر کۆنترۆڵی تورکیا و ئەو گرووپە چەکدارانەیە کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات.
هـ.ر.