تەندروستی گەرمیان پزیشك و فەرمانبەران ئاگادار دەكاتەوە

.

K24 - گەرمیان

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان رایدەگەیەنێت، ھەر پزیشك و فەرمانبەرێكی سنوورەكە دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە و پشكنین نەكات، رێكاری یاسایی لە دژ دەگرنەبەر.

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە: "ھەر پزیشك و فەرمانبەرێك دەنگۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا بڵاوبكاتەوە، پێویستە پشكنین لە تاقیگەی تایبەت بە كۆرۆنا لە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان ئەنجام بدات، گەر دەركەوت تووشبووە ئەوا مۆڵەتی یاسایی پێدەدرێت و دەست لەكارھەڵگرتن و دەست بەكاربوونی بۆ دەكرێت، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیاردەبن بەرامبەر بە رێكارە یاساییەكان".