گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا لە سلێمانی كەمدەبێتەوە

.

K24 - سلێمانی

سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو كەسانەی لە شارەكە بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن كەمبووەتەوە.

شێخ عەبدوڵڵا سەنگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاکسپاردنی قوربانیانی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، بەھۆی پابەندبوون بە رێنماییە خۆپارێزییەکان ئامارەکانی کۆرۆنای لە سلێمانی کەمتر کردوەتەوە. ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی دوو کەس بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کەسێکیان خەڵکی ناو شاری سلێمانییە و ئەوەی دیکەشیان خەڵکی رانیەیە.