ئومێد خۆشناو: لە سبەیەوە 200 نانەواخانە نان بەخۆڕایی دابەش دەکەن
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت بە فەرمانی سەرۆک بارزانی و فەرماندە مەنسوور بارزانی، سبەی 200 نانەواخانە بە بۆنەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، نان بە خۆڕایی دابەش دەکەن و شیرینی و ئاویش بەسەر زیاتر لە دوو هەزار مزگەوت دابەش دەکرێت.
یەکشەممە 2ـی ئاداری 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە خێرخوازییەی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان لە هەولێر بەڕێوەدەچن، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی و فەرماندە مەنسوور بارزانی، لە سبەیەوە 200 نانەواخانە، نان بەخۆڕایی بە هەژار و کەمدەرامەتان دەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا شیرینی و ئاو دەگاتە زیاتر لە دوو هەزار مزگەوتی شاری هەولێر.