پشووی بەهارەی ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیەندرا

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشووی مانگی ئاداری ناوەندەکانی خوێندنی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەو ناوەندانەی خوێندنی حکوومی کە ساڵنامەی وەزارەتییان وەک خۆی پیادەکردوە، هەروەها هەموو ناوەندەکانی خوێندنی ناحکوومی ، پشووی بەهارە لەڕێککەوتی  11ـی ئاداری 2025 دەستپێدەکات، تا 23ـی ئاداری 2025، ڕۆژی دووشەممە  24ـی ئاداری 2025 دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە.