حەما.. چەکدارانی نەناسراو هێرشیان کردە سەر مزگەوتێک و 10کەس بوونە قوربانی

لە ئەنجامی دەستڕێژی چەکدارانی نەناسراو لە ژمارەیەک نوێژکەر لە مزگەوتێکدا لە دەوروبەری پارێزگای حەما، 10 کەس بوونە قوربانی.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردووەتەوە؛ شەوی ڕابردوو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو کە ماتۆڕسکیلیان پێ بووە، لە گوندی حەیالینی دەوروبەری پارێزگای حەما دەستڕێژیان بەناو مزگەوتی گوندەکەدا کردووە، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژراون و شەشی کەسی دیکەش برینداربوون، کە برینی بەشێکیان سەختە.

ڕوانگەی سووری باسی لەوەش کردووە؛ دوابەدوای ڕووداوەکە، هێزێکی ئەمنیی زۆر ڕەوانەی ناوچەکە کراوە بۆ دۆزینەوەی ‌‌چەکدارەکان.

ماڵپەڕە میدیاییە ناوخۆییەکان بڵاویان کردەوە، چەکدارەکان لەکاتی نوێژی تەراویح چوونە ناو مزگەوتەکە و دەستڕێژیان لە ئامادەبووان کردووە.

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment