سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى سكرتێرى گشتیی UN كۆبووه‌وه
دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا
K24- هەولێر:
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8/7/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له جێنين هانس پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيان تاوتوێ كرا، كه تيايدا خاتوو پلاسخارت پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانى بۆ به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ردوولا دووپات كرده‌وه و رايگه‌ياند: هه‌ردوولا هان ده‌ده‌ين له گفتوگۆ و هه‌وڵدان بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ر، به‌رده‌وام بن. لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانی دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ئاماده‌يه.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا هه‌ردوولا باسيان له دوايين پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر لێكه‌وته هه‌مه‌لايه‌نه‌كانى و رێكار و هه‌نگاوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكه.
H.B