دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە راپەڕین گیانیان لەدەستدا
گیانلەدەستداوان پیاوێك و ئافرەتێكن
K24- راپەڕین:
دوو تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی پەتاكە گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی راپەڕین رایگەیاند، ئەو دوو تووشبووەی بەهۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، لە ئافرەتێكی تەمەن 66 ساڵ و پیاوێكی تەمەن 49 ساڵ پێكهاتوون.
ئاماژەی بەوەشدا، ئافرەتەكە دانیشتووی رانییەیە و پیاوەكەش دانیشتووی قەڵادزێیە و هەردووكیان پێشینەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەبوو.
جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا ژمارەی ئەو كەسانەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە 12 كەس.
H.B