ڕێنمایی تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەم بڵاو کرایەوە
بەهۆی پشووەکانی ئادار و نەورۆز، سێ تاقیکردنەوە نیوەی وەرزی دووەم پێش و سێ تاقیکردنەوەی دیکەش دوای جەژنی نەورۆز دەکرێن.
دووشەممە، 03-03-2025، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکدا ڕێنماییەکانی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی دووەمی، ئارستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران و زاخۆ كرد.
ڕێنماییەکان هەموو قوتابخانە حکوومەتی و ناحکوومەتییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئاماژە بەوە کراوە، بەهۆی پشووەكانی ئادار و نەورۆزە، سێ تاقیکردنەوە نیوەی وەرزی دووەم پێش و سێ تاقیکردنەوەی دیکەش دوای جەژنی نەورۆز دەکرێن، بەم شێوەیە:
1 - ڕۆژانی (4-6-8-9)ی مانگی ئادار تاقیكردنەوەی تێدا بکرێت بۆ ماوەی چوار ڕۆژ.
2- چوار ڕۆژی دیكە لە دوای جەژنی نەورۆز (24 – 25 – 26 – 27)ی مانگی ئادار تاقیكردنەوەكانی دیکە تەواو بكرێن.