كەشناسی رەوشی كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت. بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 44 و سلێمانی 41 و دھۆك 42 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 45 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و پەڵە ھەوردا دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.



