فیستیڤاڵی ڕەمەزان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
فیستیڤاڵی ڕەمەزان لە سەنتەری شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت و سبەی سێشەممە، کۆشکەکانی ناو بازاڕ دەخرێنە مەزاد.
دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: تەواوی ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی فیستیڤاڵی ڕەمەزان تەواوبوونە، لەم هەفتەیەدا لە سەنتەری بازاڕی هەولێر بەڕێوەدەچێت.
سەرۆکی شارەوانی هەولێر گوتیشی: 40کۆشک ئامادەکراوە، سبەی سێشەممە لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر مەزادیان بۆ دەکەین، هەر هاووڵاتییەک دەتوانێت ببێتە خاوەنی کۆشکێک، بەڵام پێویستە نموونەی کار و مۆڵەتی تەندروستیی، بڕوانامەی کاری هەبێت.
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەراتییەکان پلانی ئەوەی هەیە لە مانگی ڕەمەزاندا چەند فیستیڤاڵێک لە پارێزگا و شارۆچکەکاندا ڕێکبخات.