به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌لایه‌ن فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستین، ئیسرائیل تووڕه‌ ده‌كات

وەزیری ڕۆشنبیریی ئیسرائیل لەبارەی پێدانی خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری بە "نۆ ئەزەر لاند" نیگەران بووە و فیلمەکە بە شێواندنی ناوبانگی ئیسرائیل وەسف دەکات.

دووشەممە 3ـی ئادار 2025، میکی زوهار، وەزیری ڕۆشنبیریی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، بەهۆی ئەوەی، فیلمی "نۆ ئەزەر لاند" خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری بردەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، "بە داخەوەم" بۆ سینەمای جیهان کە ئەو خەڵاتەیان بەخشیوە، چونکە فیلمەکە وێنەیەکی ناشرین لەبارەی ئیسرائیل بە جیهان پیشان دەدات.

وەزیری ڕۆشنبیریی ئیسرائیل گوتیشی: ئێمە لەگەڵ ئازادیی ڕادەربڕینین، بەڵام لەسەر ئەو حیسابە نا کە ناوی ئیسرائیل بشێوێندرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، فیلمی دیکۆمێنتاریی "نۆ ئەزەر لاند" کە باس لە ژیانی  فەڵەستینییەکان و ڕووخانی ماڵەکانیان  و بەزۆر ئاوارەکردنی هەوڵاتییانی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە دەکات.

دووشەممە، 03-03-2025، ڕێوڕەسمی 97ـەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە شاری لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوە چوو.

فیلمی "نۆ ئەزەر لاند" کە باسی دۆخی فەڵەستین و ئیسرائیلییەکان دەکات، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتەری بردەوە.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment