چەند بڕیارێک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىییەوە

.

K24 - ھەولێر

لەبارەی ئەو قوتابیانەى لە دەرەوەى وڵات، بەکالۆریۆس و ماستەرو دکتۆرا دەخوێنن و بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و رێکارەکانى تەندروستى و راگەیاندنى قەدەغەى هاتووچۆ، گەڕاونەتەوە هەرێمى کوردستان یان هێشتا لە دەرەوەى وڵاتن چەند بڕیارێکى دەركرد.

لە خاڵێكی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوەكراوە، قوتابی و خوێندكارانی دەرەوەی وڵات ( بەكالۆرۆس، ماستەر، دكتۆرا) كە نەگەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان و دوامی زانكۆكانیان وەستاوە، بەڵام بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوامن لە خوێندن، ئەوا ھەمان شێوازی خوێندنی ئاسایی ماوەی خوێندنی ئۆنلاینەكەیان و بڕوانامەكانیان بۆ ھەژمار دەكرێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاریشیداوە، ئەو قوتابیانەی گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان بە شێوەی ئۆنلاین لە خوێندن بەردەوام بوون، بڕوانامەكانیان بۆ ھەژمار دەكرێت.

لە بڕیارەكان روونكراوەتەوە، ئەو قوتابی و خوێندكارانەی دەرەوەی وڵات ( بەكالۆرۆس، ماستەر، دكتۆرا) كە گەڕاونەتەوە ھەرێمی كوردستان و زانكۆكانیان شێوازی خوێندنی ئۆنلاین پەیڕەو ناكەن، ماوەی مانەوەیان لە ھەرێمی كوردستان تا ئەوكاتەی دەست بە پرۆسەی خوێندن دەكەنەوە راستەوخۆ یان بەشێوەی ئۆنلاین، بۆیان قەرەبوو دەكرێتەوە، واتا بە مۆڵەتی خوێندن ھەژمار دەكرێت، بە مەرجێك تەواوی بەڵگەنامەی پێویست پێشكەش بە وەزارەت بكرێت.

لە خاڵێكی دیكەی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ھاتوو، سەبارەت بەم قوتابی و خوێندكارانەی كە مۆڵەتی خوێندنیان وەرگرتووە، بەڵام دەستیان بە پرۆسەی خوێندن نەكردووە، ناكرێت بەشێوازی ئۆنلاین دەست بە خوێندن بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو قوتابی و خوێندكارانەی مۆڵەتی خوێندنیان تەواو بووە و خوێندنەكەیان تەواو نەكردووە، پێویستە داوای درێژكردنەوەی مۆڵەتی خوێندن بكەن، بە ھەمان رێكاری پێشوو.

دەقی بڕیارەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا:..