دوو هەزار و 170 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون

تەندروستی عێراق ئاماری نوێی بڵاوکردەوە

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 170 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 103 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزار و 623 کەسیش چاکبوونەتەوە

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبون و گیان لەدەستدان لە شارەکانی بەغدا،بەسرە، سلێمانی، کەربەلا، دیوانییە و دیالەن.

بەم ئامارە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس کە 39 هەزار و 502 کەسیان چاکبوونەتەوە.

هەروەها لە کۆی تووشبووان، دوو هەزار و 882  کەسیش گیانیان لەدەستداوە.