دوو هەزار و 170 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون
تەندروستی عێراق ئاماری نوێی بڵاوکردەوە
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، دوو هەزار و 170 کەسی دیکە لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 103 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزار و 623 کەسیش چاکبوونەتەوە
بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبون و گیان لەدەستدان لە شارەکانی بەغدا،بەسرە، سلێمانی، کەربەلا، دیوانییە و دیالەن.
بەم ئامارە نوێیە، ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 69 هەزار و 612 کەس کە 39 هەزار و 502 کەسیان چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە کۆی تووشبووان، دوو هەزار و 882 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.