وەزارەتی خوێندنی باڵا پارەی خولی زمانی ئینگلیزی کەمکردەوە
خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجام دەدەن
K24- هەولێر:
بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربون لە خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى لە 100 هەزار دینارەوە بۆ 60 هەزار دینار کەمکرایەوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتەکە، لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.
هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابوورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، نرخی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان بۆ کەمدەکرێتەوە.
