500 کەس بەشێوەی گرێبەست لە پارێزگای هەڵەبجە دادەمەزرێن

ناوی 500 کەس بەشێوەی گرێبەست لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە بۆ دامەزراندن گەڕایەوە.

خشتەی زانیارى و وردەکاریی دەرچووانی دامەزراندن بەشێوەی گرێبەست بۆ پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن ئەنجوومەنی ڕاژەی گشتییەوە بڵاو كرایەوە، هەروەها زانیاری تەواو لەسەر ئەو 500 کەسە و شوێنی کارکردنیان و خشتەكە ناوی سیانی و جۆری پۆست و شوێنی نیشتەجێبوون و وەزارەت و لایەنی نەبەستراو بە وەزارەتی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی ڕێكاری دەستبەكاربوون و شوێنی دەوامی فەرمیی تێدا دیاری كراوە. ڕۆژی 22ـی شوباتی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕیی سنوورەکە کۆ بووەوە، یەکێک لە بڕیارەکانی سەرۆک وەزیران بریتى بوو لە دامەزراندنی 500 کەس بە شێوەی گرێبەست بۆ پارێزگاکە.