لیستی مووچەی تەواوی وەزارەتەکان راگەیەندرا

هەموو مووچەکان دابەش دەکرێن

K24- هەولێر:

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد:

رۆژی یەکشەممە، مووچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندی باڵا.

هەروەها رۆژی دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، رۆشنبیری، ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەش دەکرێت.

هەروەها لە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، مووچەی خانەنشینان دابەش دەکرێت.