وادەی قەدەغەی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندرا

وادەی قەدەغەی ڕاوەماسی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراو و هەرکەسێکیش لەم ماوەیەدا ڕاوی ماسی بکات، سزا دەدرێت.
سێشەممە، 4ـی ئاداری 2025، بێستوون نەجمەددین، بەڕێوەبەری سامانی ماسی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: لە دووشەممەی داهاتووە 20ـی ئەم مانگە، بڕیاری قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی دەچێتەوە واری جێبەجێکردنەوە و هەرکەسێک پابەند نەبێت ڕووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.
بێستوون نەجمەدین، گوتیشی: ئەم بڕیارە تاوەکو 20ـی حوزەیرانی 2025، بەردەوام دەبێت، هەموو جۆرەکانی ڕاوکردن، وەک؛ کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، ماددە تەقەمەنییەکان، تۆڕی کون و ورد کە ببێتە هۆی لەناوبردنی زیندەوەرانی بە کۆمەڵی ئاوی قەدەغەیە و بکەرانی پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.
قەدەغەکردنی ڕاوە ماسی لە هەرێمی کوردستان و ئەو ماوەیەی بۆ قەدەغەکە دیاریی کراوە، بە ماوەی دانانی گەرای ماسیی و ماوەی زیادبوونی سامانی زیندەوەرەکە هەژمار دەکرێت.