سلێمانی.. 4 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
"هاتنی دەروێشەکان بە بێ پشکنینی پزیشکی مەترسین بۆ سەر زیاد بوونی ئامارەکانی توشبوون"
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌بدوڵڵا سه‌نگاوی، سەرۆکی لیژنەی بەخاك سپاردنی ئەو کەسانەی بە ھۆی کۆرۆناوە گیان لەدەست دەدەن، وێڕای راگه‌یاندنی مردنی 4 كه‌سی دیكه‌ی له شاری سلێمانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هه‌روه‌ها هۆشدارییش له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی هاتنی ده‌روێشه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
سەرۆکی لیژنەی بەخاك سپاردنی قوربانیانی كۆرۆنا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌و 4 كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه، یه‌كێكیان خه‌ڵكی شاری كه‌لاره.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا عه‌بدوڵڵا سه‌نگاوی داواشی له هاووڵاتیان كرد، ئەم چەند رۆژە به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر پابه‌ندی رێمكاییهكانی خۆپارێزی بن، چونکە هاتنی دەروێشەکان بە بێ پشکنینی پزیشکی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مەترسین بۆ سەر زیاد بوونی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە.
H.B