په‌یامی هاوپه‌یمانان به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم
"له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنیدا په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان هه‌بووه"
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش جه‌خت ده‌كاته‌وه، توانیومانه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان درووست بكه‌ین.
كۆلۆنێل مایڵز كاگینز، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له په‌یامێكی تایبه‌تدا به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵی كاركردنی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وام بوو به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستانی هه‌بێت.
گوتیشی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه و زێره‌ڤانی به‌هێز بن، به‌مه‌ش توانیویانه به‌رده‌وان بن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و چه‌كدارانه به‌رده‌وام بن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ساڵی 2014وه ئێمه زۆر قۆناغمان بڕیوه و هێزی پێشمه‌رگه‌ش كه قوربانی زۆریانداوه توانیوویانه هاوكاری عێراق بكه‌ن، جارێكی دیكه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و خه‌لافه‌تی داعش له‌ناوبه‌رن. هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه هه‌بێت. له‌م دوایانه‌شدا بینیوومانه له سه‌ركردایه‌تی كوردستان هه‌وڵیانداوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه چه‌كدارانی داعش خۆیان تێدا حه‌شارداوه.
H.B