حەماس: دەرچوونی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە غەززە جێگەی قبوڵکردن نییە

دوای هەڕەشەکانی ترەمپ، حەماس ڕایگەیاند، دەرچوونی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە غەززە جێگەی قبوڵکردن نییە.
نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا زیاتر لە جارێک جەختی لەوە کردەوە، هیچ شوێنێک بۆ حەماس نە لە کەرتی غەززە و نە لە کەرتی ڕۆژئاوا نییە.
لە وەڵامی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە دژی سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس، حازم قاسم، گوتەبێژی بزووتنەوەکە لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئەلعەرەبییە و ئەلحەدەس ڕایگەیاند، جێهێشتنی سەرکردەکانی بزووتنەوەکە لە کەرتی غەززە جێگەی قبوڵکردن نییە.
ترەمپ "هۆشداریی کۆتایی"ی بە حەماس دابوو بۆ ئازادکردنی "دەستبەجێ هەموو ئەو دەستبەسەرکراوە زیندوو و مردووانەی کە دەستی بەسەردا گرتووە و بۆ ئەوەی سەرکردایەتییەکەی کەرتی غەززە بەجێبهێڵێت"، هەڕەشەی کوشتنی لە دانیشتوانی کەرتی غەززە کردبوو "ئەگەر بارمتەکان بهێڵنەوە"، ئەمەش لە هەڕەشەیەکدا دوای ماوەیەکی کەم لە پشتڕاستکردنەوەی واشنتن هات کە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بزووتنەوەی فەلەستینیدا هەبووە.
نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا زیاتر لە جارێک جەختی لەوە کردەو، هیچ شوێنێک بۆ حەماس نە لە کەرتی غەززە و نە لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراودا نییە.
ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی ئادار ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی میسرییەوە پشتڕاستی کردەوە گفتوگۆکان ئێوارەی چوارشەممە لە نێوان نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا و سەرکردەکانی حەماس و نێوەندگیرییەکانی قاهیرە و دۆحە کراون.
هەروەها ئەو دوو سەرچاوەیە ڕایانگەیاندووە، گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و میسر ئاڕاستەی ئیدارەی غەززە کراوە دوای کۆتاییهاتنی شەڕەکە و ناوی ئەو کەسانەی کە کەرتەکە بەڕێوەدەبەن.
دوو سەرچاوە پشتڕاستیان کردەوە "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتاییان هاتووە و ئاماژەن بۆ گواستنەوەی نزیک بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە".
دوێنێ ئەمەریکا ڕایگەیاند، بە ڕاوێژ لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندی نهێنی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەسەر ئەم بابەتە ڕاوێژ بە ئیسرائیل کراوە"، ڕەتیکردووەتەوە وردەکارییەکان سەبارەت بەم باسانە بخاتەڕوو و جەختیشی لەوە کردەوە کە "ژیانی ئەمریکییەکان لە مەترسیدایە".
بەگوێرەی ماڵپەڕی ئاکسیۆس، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەم ڕاوێژکاریانەی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر کراوە. تیشکی خستە سەر ئازادکردنی پێنج زیندانی ئەمەریکی کە هێشتا لەلایەن حەماسەوە لە کەرتی غەززە دەستبەسەرن، کە چواریان کوژراون و پێدەچێت پێنجەمیان لە ژیاندا بن.
ماڵپەڕەکە بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە، ئاماژەی کردووە، گفتوگۆکان باس لە پرسێکی فراوانتر دەکەن، ئەویش ئازادکردنی سەرجەم زیندانیانی ماونەتەوە و ئەگەری گەیشتن بە ئاگربەستی هەمیشەیی.