سبەی مینحەی سەرۆکی حکوومەت بەسەر ڕزگاربووانی ئێزدی دابەش دەکرێت
سبەی شەممە 8ـی ئاداری 2025، ده‌ست به دابه‌شكردنى مینحه‌ى مانگى شوباتی ئه‌مساڵ، به‌سه‌ر رزگاربووانی ئێزدیی ده‌ستى داعش دەکرێ، کە دەبێتە پێنجەمین مینحه به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بكرێت.
بڕیارى پێدانى ئه‌م مینحه‌یه بۆ مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان مینحه‌كه‌ى بۆ سێ هه‌زار و 574 كه‌سی ئێزدی دابینكردووه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ى له ده‌ستى داعش رزگاریان بووه.
لە شەممەوە ده‌ست به دابه‌شكردنى ئه‌م مینحه‌یه دەکرێ كه بۆ هه‌ر رزگاربووێك بڕی 200 هه‌زار دینار ده‌درێت ،مینحه‌كه هه‌موو ئه‌و رزگاربووانه ده‌گرێته‌وه كه له ناوخۆى هه‌رێم، یان ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان و له رێگه‌ى وه‌كیله‌كانیانه‌وه پێیان ده‌درێت.
به‌پێی ئه‌و لیسته‌ى بۆ دابه‌شكردنه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، شه‌ممه تا چوارشەممە مینحه‌كه له قەزای شێخان، بنکەی لالش، کۆمەڵگای شاریا، ناحیەی خانکێ ، کۆمەڵگای دێرەبوون دابەشدەکرێت.