ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

نزیکەی دوو ساڵە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 25 ملیار دۆلار زیانی بە داهاتی گشتیی و ئابووریی عێراق گەیشتووە.

هەرچەندە هەوڵەکان بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامە و ڕێککەوتنی سەرەتایی کراوە، بەڵام کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان ناسراو بە ئەپیکور لەگەڵ حکوومەتی عێراق چەند گرفتێکی هەیە و لەم ڤیدیۆ وۆڵە هاژە غەفوور ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو.