پێنج چەکداری حەشد کوژران و برینداربوون

.

K24 - گەرمیان

کەمێك لەمەوبەر بۆمبیك بە ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە باشووری شارەدێی قەرەتەپە تەقییەوە و دوو چەكدار كوژران و سێی دیكەش برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی قەرەتەپە بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی لە کاتی چوونیان بۆ دەوام لە باشووری قەرەتەپە بۆمبێكیان پێدا تەقییەوە، بەوھۆیەشەوە دوو چەکداری حەشد کوژراون سێی دیکەش بریندار بوون".

سەرچاوەکەی پۆلیسی قەرەتەپە گوتیشی: "دوای تەقینەوەکە ھێزێكی حەشد بۆ ھێنانەوەی تەرمەكان بەرەو شوێنی رووداوەكە بەڕێكەوتوون".