لە ھەولێر دۆخی 15 تووشبووی کۆرۆنا ناجێگیرە
.
K24 - ھەولێر
د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند 15 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزشیکدان.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکراشی کرد، ئێستا لە نەخۆشخانەکانی هەولێر 643 تووشبووی کۆرۆنا خەوێندراون.
ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەکەن ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر لەوە زیاتر بێت، بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە هاووڵاتییان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ئامادەنین پشکنین بکەن.
پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا د. دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رێژه‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.