ئیدارەی گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد
.
K24 - گەرمیان
ئەمڕۆ 11/7/2020 ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووەوە و چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركرد.
بڕیارەكانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان بریتین لە:..
- ده‌وامی فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم له سبه‌ینێ (12/7/2020) وه به له‌به‌رچاوگرتنی خۆپارێزی و شێوازی ته‌ناوبی ده‌وام به‌ڕێژه‌ی 30% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستپێده‌كات و هه‌فتانه له رۆژی یه‌كشه‌مه تا چوارشه‌مه ده‌وام ده‌كرێت، هه‌ر هاووڵاتیه‌كیش كه سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كان ده‌كات رێكاری خۆپارێزی نه‌گرێته‌به‌ر مامه‌ڵه‌كه‌ی راییناكرێت.
- كردنه‌وه‌ی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ماركێت و كافتریا و چێشتخانه و چایخانه و هۆڵه‌كانی له‌شجوانی و مه‌له‌وانگه و سه‌رجه‌م شوێنی كاره‌كان، به گرتنه‌به‌ری رێكاری توندی خۆپارێزی، هه‌ر شوێنێكیش خۆپارێزی نه‌كات داده‌خرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی و قایمقامیه‌ته‌كان چاودێری ورد ده‌كه‌ن.
- مزگه‌وت و شوێنه ئاینییه‌كان و پرسه و هۆڵ و جێگای بۆنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به داخراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
- هاتووچۆی هاووڵاتیان و گه‌شتیاران له نێوان ئیداره‌ی گه‌رمیان و پارێزگاكانی عێراق و مه‌رزی په‌روێزخان، به داخراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
- ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌درێت به قایمقامه‌كان به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی سنوری یه‌كه‌ی ئیداری‌یان بڕیاری زیاتر ده‌ربكه‌ن.
- ژوری ئۆپه‌راسیۆنی ئیداره‌ی گه‌رمیان داوا له هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستی سنوره‌كه ده‌كات بارودۆخی مه‌ترسیداری گه‌رمیان له‌به‌رچاوبگرن و خۆپارێزی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆیان و هاووڵاتیان.