عێراق له بواری ژیریی ده‌ستكردیشدا له دواوه‌یه

لە ڕیزبەندی وڵاتان بۆ ژیریی دەستکرد، لە کۆی 188 وڵات، عێراق لە پلەی 107 دێت.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ئاماده‌یی جیهانی بۆ ژیریی ده‌ستكرد كه له لایه‌ن 'ئۆكسفۆرد ئینسایته‌وه' بڵاو كراوه‌ته‌وه و 188 وڵات له‌خۆ دەگرێت، عێراق له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا له پله‌ی 12 و له سەرتاسەری جیهانیشدا له پله‌ی 107 دێت.
ئه‌و ڕاپۆرته هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئاماده‌باشیی وڵاتان كردووه له ڕووی ژیریی ده‌ستكرده‌وه، بە پشتبەستن بە ئاستەکانی كه‌رتی حكوومی، ته‌كنه‌لۆجی، ژێرخان و ئامار.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، له سه‌ر ئاستی جیهان، ئه‌مەریكا و سه‌نگافوره و فه‌ره‌نسا و له سه‌ر ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌ریه‌كه له سعوودییه، قه‌ته‌ر و عومان لە پلەکانی یەکەم دێن.