تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە
کوردستان24
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ، دوو هەزار و 734 حاڵەت نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران و 95 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
هەروەها، هەزار و 699 کەسیش بە تەواوی چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 75 هەزار و 194 تووشبوو بەرزبووە، لەو ژمارەیەش، 43 هەزار و 79 کەس چارەسەکراون و سێ هەزار و 55 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، زۆربەی حاڵەتەکانی 24 کاتژمێری رابردوو، لە شارەکانی بەغدا، نەجەف، واست، کەرکووک، بابل، زیقار، سەڵاحەدین و سلێمانی تۆمار کراون.