تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

کوردستان24

K24- هەولێر:

وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، ، دوو هەزار و 734 حاڵەت نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کران  و 95 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

هەروەها، هەزار و 699 کەسیش بە تەواوی چاکبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.

بەمەش ژمارەی تووشبووان لە عێراق بۆ 75 هەزار و 194 تووشبوو بەرزبووە، لەو ژمارەیەش، 43 هەزار و 79 کەس چارەسەکراون و سێ هەزار و 55 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، زۆربەی حاڵەتەکانی 24 کاتژمێری رابردوو، لە شارەکانی بەغدا، نەجەف، واست، کەرکووک، بابل، زیقار، سەڵاحەدین و سلێمانی تۆمار کراون.