پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆك بارزانى بۆ سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ى كۆچكردنى خاتوو غه‌يدا كمبش، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و هاوژينى دكتۆر سه‌عد كمبش، سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى، سه‌رۆك مسعود بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكى وه‌قفی سوننى كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌ڕيز دكتۆر سه‌عد كمبش، سه‌رۆكى وه‌قفى سوننى
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژينه به‌ڕێزه‌كه‌تمان پێ گەییشت.
خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم و، لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر ره‌حمه‌تى خۆى و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و، سەبر و ئارامى به هه‌موو لايه‌ك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مسعود بارزانی
11ـی 7ـی 2020
H.B