ژه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌كانی توركیا: له ئامانجی بارزانی كوردستانێكی مه‌زن هه‌یه
ئامانج ئه‌وه‌یه له 10 بۆ 20 ساڵی داهاتوو ده‌وڵه‌تێكی كوردی تا سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ئاوا بكرێت
K24- هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌كانی توركیا بۆ رۆژنامه‌ی "سۆزچو"ی توركی قسه‌یان كردووه و له باره‌ی ئامانجه‌كانی سه‌رۆك مەسعود بارزانی له ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ساڵی 2017 جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، "بارزانی ده‌یه‌وێت له عێراق و سووریا كوردستانی مه‌زن ئاوا بكات و ئه‌مه‌ریكاش رۆژهه‌ڵاتی فوراتی بۆ جێهێشتووه".
دكتۆر نه‌عیم بابورئۆغلو، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی زانكۆی ستانبوڵ ئایدن و هاوكات جه‌نه‌راڵی خانه‌نشینكراو له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "وێڕای دژایه‌تیكردنی توركیا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، بارزانی له ساڵی 2017ـدا بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی دا".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و كات ئه‌مه‌ریكا له دژی ریفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه ناكۆك بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارزانی وێڕای ئه‌و كۆسپ و له‌مپه‌رانه پرۆسه‌كه‌ی له كاتی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌برد".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه خانه‌نشینكراوه‌ی توركیا گوتیشی: "بارزانی په‌یه‌ده و گروپ و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردی له سووریا له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆكرده‌وه. هه‌وڵێكی دیكه‌ی بارزانی بۆ ئه‌وه‌یه، هه‌رێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستان به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلیش به‌باشی ئه‌وه ده‌زانن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ی 10 بۆ 20 ساڵی داهاتوو ده‌وڵه‌تێكی كوردی تا سه‌ر كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ئاوا بكات".
هاوكات ئه‌حمه‌د یاڤوز، كه ژه‌نه‌راڵێكی دیكه‌ی خانه‌نشینكراوی توركیایه، به‌و رۆژنامه‌یه‌ی راگه‌یاندووه، "ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵ ده‌دات له رۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌وڵه‌تێك ئاوا بكات و راده‌ستی بارزانی بكات".
H.B