تورکیا: عێراق لەپلەی یەکەمی هاوردەکردنی پاقلەمەنییەکان دێت

وەزارەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاند، لە مانگی شوباتدا عێراق پلەی یەکەمی گرتووە لە هاوردەکردنی دانەوێڵە و  پاقلەمەنییەکان.

یەکشەممە، 9ـی ئاداری 2025، وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد "تورکیا بەبەهای 1.2 ملیار دۆلار بەرهەمە خۆراکییەکانی وەک ئاردی گەنم، زەیتی ڕووەکی، مەعکەرۆنی، کێک، بەرهەمە شەکرییەکان و کاکاوی فرۆشتووە"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەناردەی ئەو بەرهەمانەی لە مانگی شوباتدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 2% زیادی کردووە".

وەزارەتەکەی تورکیا جەختیشی کردەوە "ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئەو بەرهەمانەیان هاوردە کردووە، عێراق لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەیە، دواتر ئەمەریکا و ئەمجا سووریا دێت." دەشڵێت: وڵاتانی ئەفریقا لە دوای وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پلەی دووەمی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمە خۆراکیانە دێن."

 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment