رۆدیگێر پلانی یارییکردن لە خولی سعوودیە دادەنێت

ئانتۆنتۆ رۆدیگێر دەیەوێت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی بچێتە خولی رۆشەنی سعوودی

ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، یاریزانی ریاڵ مەدرید
ئانتۆنیۆ رۆدیگێر، یاریزانی ریاڵ مەدرید

بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، ئانتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە سپی پۆشەکەی ئیسپانیا، دەیەوێت لە خولی سعوودی یاریی بکات.

رۆژنامەی ریلیڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە: رۆدیگێر بە نیاز نییە ریاڵ مەدرید بکاتە دوا وێستگەی یارییکردنی و دەیەوێت لە داهاتوو ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە.

گرێبەستی یاریزانە ئەڵمانییەکە لەگەڵ ریاڵ مەدرید تاوەکو ساڵی 2026ـە، یاریزانەکە دەیەوێت چوار ساڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە شاهانەکە تەواو بکات، دوای ئەوەی ساڵی 2022 لە چێڵسییەوە هاتە خولی ئیسپانی.

تۆڕی ریلیڤۆ ئاماژەی بەوە کردووە: رۆدیگێر لەناو گارگێڕی یانەکە، یاریزانان و هاندەران خۆشەویستە و لەبەر ئەم هۆکارە دەیەوێت دەستکەوتی زیاتر لەگەڵ ریاڵ مەدرید بەدەستبهێنێت.

لە درێژەی راپۆرتەکەی تۆڕە ئیسپانییەکە هاتووە: چەند یانەیەك چاودێری دۆخی ئانتۆنیۆ دەکەن، بەتایبەتی یانەکانی خولی سعوودی بۆئەوەی لە داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

ریلیڤۆ لە کۆتاییدا نووسیویەتی: رۆدیگێر ئارەزووی بۆ چوونە سعوودیە نەشاردووەتەوە بەڵام دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ مێرنگی هەرچەندە ئامانجی یاریزانەکە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیەتی بەڵام لە ئەگەری نوێنەکردنەوە یان هەڵوەشاندەوەی گرێبەسەکەی بژاردەی یەکەمی یاریزانە موسوڵمانەکە چوونە بۆ خولی رۆشەن.

ئانتۆنیۆ رۆدیگێری ئەڵمانی تەمەنی 32 ساڵە و لە 2022 لە چێڵسییەوە رووی کردە ریاڵ مەدرید، بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان 24 ملیۆن یۆرۆیە.