خانمانی نەسڕ بەردەوامن لەسەر ئەنجامە باشەکانیان

تیپی خانمانی یانەی نەسڕی سعوودی
تیپی خانمانی یانەی نەسڕی سعوودی

تیپی خانمانی یانەی نەسڕی سعوودی، بەردەوامن لەسەر ئەنجامە باشەکانیان و ئەمجارەیان، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە خانمانی ئیتیحادی بردەوە.
لە بەردەوامی یارییەکانی گەڕی پازدەی خولی نایابی خانمانی سعوودیە، هەردوو تیپی خانمانی نەسڕ پێشەنگی خولەکە و هەروەها ئیتییحاد رووبەڕووی یەکتری بونەوە، لە کۆتاییدا خانمانی نەسڕ یارییەکەیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە. دودا فرانسیسکۆ لە خولەکەکانی 22 و 48 دوو گۆلەکەی نەسڕی تۆمار کرد، لە بەرامبەردا فرانسیسکا ئۆردێگا تاکە گۆڵەکەی ئیتیحادی لە یارییەکە کرد.
بەم شێوەیە تیپی خانمانی نەسڕ، لە پێشەنگی خولی نایابی خانمانی سعوودیە، کۆی خاڵەکانی گەیاندە 45 خاڵ و پازدەیەمین بردنەوەی لەسەر یەکیشیان تۆمار کرد، لە بەرامبەردا خانمانی ئیتیحاد تووشی تووشی نۆیەم دۆڕان بوون و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی دێن.