راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فنله‌ندا چاودێری به‌هره‌مه‌ندێكی كورد ده‌كات
له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و خوله‌كانی ئه‌ورووپا
رێوان رێبه‌ند سه‌عدوڵڵا، به‌هره‌مه‌ندێكی كوردی ته‌مه‌ن 14 ساڵانه، یاری بۆ یانه‌ی (هۆیكۆ)ـی هێڵسینكی ده‌كات، له لایه‌ن راهێنه‌ری سه‌رنجی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تازه‌پێگه‌یشتووانی فنله‌ندای بۆ خۆی راكێشاوه.
رێوان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌ورووپا ده‌ژین، له ته‌مه‌نی هه‌شت ساڵییه‌وه ده‌ستی به یاریكردن كردووه و به‌رگریكاری لای چه‌په و هه‌ندێكجاریش وه‌كو یاریزانی باڵه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌و ئه‌ستێره كورده ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی توانی ببێته پاڵه‌وانی جامی لاوانی هێڵسنكی له فینله‌ندا، له پاڵه‌وانێتییه‌كه گۆڵێكی كرد و بۆ یه‌كه‌مجاریش نازناوه‌كه‌شیان به‌ده‌ستهێنا.
رێوان نزیكه‌ی ساڵێكه یاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی هۆیكۆ ده‌كات و له لایه‌ن چه‌ندان یانه و ئه‌كادیمیایه‌كانی وڵاتی فینله‌ندا چاوی له‌سه‌ره.
راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی فینله‌ندا له‌م هه‌فته‌یه بۆ سه‌یكردنی یانه‌كه‌ی ئه‌و به‌هره‌مه‌نده كورده هاتووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌ی بانگهێشتی بكات.
رێوان له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه تا ساڵی داهاتوو بگاته ئاستی ئه‌كادیمیای تۆپی پێی هێڵسینكی كه گه‌وره‌ترین و پێشكه‌وتووترین ئه‌كادیمیایه له فینله‌ندا.
رێوان سه‌عدوڵڵا خۆشناو به كوردستان24ـی راگه‌یاند له ئێستادا راهێنه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانی هه‌فتانه شه‌ش رۆژ راهێنانی پێده‌كات و ته‌نانه‌ت له نزمترین پله‌كانی گه‌رماش راهێنانه‌كانیان به‌رده‌وامی پێده‌دات.
