فراکسیۆنی پارتی: سبەی قوتابیانی زانکۆی کەرکووک بە جلی کوردی دەوام دەکەن

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت: لەسەر داوای ئەوان، زانکۆی کەرکووک ڕازی بووە لەسەر ئەوەی، سبەی لە ڕۆژی جلی کوردیدا، قوتابیانی کورد بە جلکی کوردی دەوام بکەن.
فراکسیۆنی پارتی لەئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، بڕیارەکەی زانکۆی کەرکووک دوای سەردانیکردنیان بۆ سەرۆکایەتی زانکۆکە دەرچووە.
جێی باسە ئەوە یەکەمجارە دوای ڕووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، ڕۆژی جلوبەرگی کوردی لە کەرکووک وەک چالاکی و ڕێوڕەسمێک بەڕێوەدەچێت.
سبەی 10ـی ئاداری 2025، ڕۆژی جلی کوردییە، لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی کوردستان قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەران بە جلکی کوردی دەوام دەکەن.