ئومێد ئەحمەد: حکوومەت لە پرۆژەی ڕووناکی دەیەوێت کەمترین خەرجی بکەوێتە سەر خەڵکی کەمدەرامەت
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، حکوومەت لە پڕۆژەی رووناکی سەرنجی سەرەکی لەسەر ئەوەیە کەمترین خەرجی بکەوێتە سەرشانی چینی کەمدەرامەت و هەژار.
ئومێد ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا بۆ هەر کیلوۆواتێک لە کاتژمێرێکدا 150 دینار لەسەر حکوومەت کەوتووە و بە نرخی پاڵپشتیکراو دەیداتە هاووڵاتیان.
گوتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتیی كۆنتڕۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان گوتیشی: ئەو هاووڵاتییەی زیاد لە پێویستی خۆی کارەبا بەکاردێنێت و گلۆپی زۆر دادەگیرسێنێت و ئامێری کارەبایی زۆر بەکاردێنێت، دەیەوێت زۆرترین کارەبا بۆ جوانی بەکاربێنێت، ئەوکاتە پارەی کارەباکە لەسەر ئەو گران دەبێت.