وەزارەتی دەرەوەی چین: نیگەرانین لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی ئەم دواییە لە سووریا
وەزارەتی دەرەوەی چین نیگەرانە لە ڕووداوەکانی ناوچە کەناراوەکانی سووریا و داواشی کرد، ڕێز لە پرۆسەی سیاسی بگرن.
وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: ئێمە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ دۆخی سووریا دەکەین و نیگەرانین لە تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی ئەم دواییە و داوای ڕێزگرتن لە پڕۆسەی سیاسی دەکەین.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوە باسی لە پرسی فەڵەستین کرد و جەختی لەوە کردەوە "پێویستە پابەندی بنەمای خۆبەڕێوەبردنی فەڵەستینییەکان بێت، کاتێک باس لە بەڕێوەبردنی غەززە دەکرێت لە دوای شەڕ".
ئاماژەی بەوەش کرد، چارەی کۆتایی بۆ پرسی فەڵەستین دەبێت بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست، کە دوو دەوڵەتییە".
باسی لەوەش کرد، ئێمە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە هەڵوێستە ڕەواکانیاندا لەسەر پرسی فەڵەستین، هاوڕاین.