سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەکات
بەهۆی کۆچی دوایی برایەکییەوە
K24- هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی د. كنیاز ئیبراهیم میرزایۆڤ سەرۆكی فیدراسیۆنی كوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بەهۆی کۆچی دوایی برایەکییەوە دەکات.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی هاتووە، بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی براتان ئەحمەد ئیبراهیم میرزایۆڤمان پێ گەییشت. پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و خانەوادەی بەڕێزتان و تەواوی كەسوكار و ئاشنایانتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.