رۆناڵدۆ 6841 رۆژە بەرامبەر ئێرانیەکان گۆڵی نەکردووە
کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری هەڵبژاردەی پۆرتوگاڵ و یانەی نەسڕی سعوودی، ماوەیەکی زۆرە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران و یانەکانی ئەو وڵاتە نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات.
هێرشبەری پۆرتوگاڵیەکەی یانەی نەسڕی سعوودی، دوایینجار لە مۆندیالی 2006 و لە خولەکی 80 بە لێدانی سزا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران گۆڵی کرد. لەو کاتەوە دۆن نە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران و نە بەرامبەر یانەکانی ئەو وڵاتە، کە دەکاتە 6842 رۆژ نەیتوانیوە هیچ گۆڵێکی دیکە تۆمار بکات.
لەو کاتەوە کریستیانۆ رۆناڵدۆ جارێکی دیکە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2018 و هەروەها پێنج یاری بە درێسی یانەی نەسڕ، رووبەڕووی یانەکانی پێرسپۆلیس و ئیستیقلال بووەتەوە، بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبووە لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵەکان.
دۆن لە مۆندیالی 2018 ئەو دەرفەتەی بۆ رەخسا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئێران گۆڵ بکات، بەڵام عەلی رەزا بیرانوەند گۆڵپارێزە کوردەکەی هەڵبژاردەی ئێران، لێدانە سزاکەی رۆناڵدۆی گەڕاندەوە و نەیهێشت باشترین گۆڵکاری جیهان لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان، گۆڵ لە هەڵبژاردەکەی بکاتەوە.
ئەمشەو هەردوو یانەی نەسڕ و ئیستیقلال لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدەی چامپیۆنزلیگی ئاسیا، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە و کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری یانە سعوودیەکە، ئەو دەرفەتەی لە بەردەمە ئەم ریکۆردە شومە بشکێنیت.