سووریا لە پەلاماردانی هاووڵاتییەکانی لە عێراق نیگەرانە و سوودانیش لیژنەیەک پێکدەهێنێت
وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو هەڵسوکەوتە دەکەین کە سوورییەکان لە عێراق تووشی دەبن، ئەو کارانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنین.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە؛ داوا لە حکوومەتی عێراق دەکەین "لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بکات و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتی ئەو سووریانەی نیشتەجێی عێراقن".
لای خۆیەوە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لیژنەیەکی ئەمنیی بۆ بە دواداچوونی ئەنجامدەرانی توندووتیژی دژی کرێکارانی سووریا لە عێراق پێکهێنا.
ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری گوتەبێژی سوودانییەوە بڵاوی کردەوە، لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا گرووپێکی دەمامکدار بە گوتنەوەی "یاعلی" توندوتیژی بەرامبەر کرێکارانی سووریا کە لە عێراق کار دەکەن، دەستبەجێ، سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی ئەمنیی تایبەتمەند بۆ بەدواداچوون بە دوای ئەو کەسانەی ئەم کارە نایاساییانە دەکەن، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەخلاقی عێراقییەکانەوە نییە.
ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم کردەوانە هێرشی ئیدانەکراون و پێشێلکردنی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانن، و نوێنەرایەتی پێشێلکردنی کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ دەکەن".
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی عێراق و سووریا دووپات دەکەینەوە، هەروەها یاساکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت بۆ هەر کەسێک سەلمێندرا دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، بەبێ هیچ نەرمییەک و جیاکارییەک، ڕووبەڕووی یاسا دەبێتەوە، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پرەنسیپی سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.