حووسییەکان دەستپێکردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکان ڕاگەیاند
حووسیەکانی یەمەن دەست پێ کردنەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە ئیسرائیلییەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای تەواوبوونی ئەو وادەیەی کە بە ئیسرائیل دابوو بۆ ڕێگەدان بە هاوکاریکردن بۆ ناو کەرتی غەززە.
یەحیا سەریع، گوتەبێژی حووسییەکان لە هەژماری خۆیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووەتەوە بە هێرش کردنە سەر سەرجەم کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە دیاریکراوەکان لە دەریای سوور و باب مەندەب و کەنداوی عەدەن تێدەپەرن".
سەریع ڕوونیشی کردەوە، ئەمە دوای کۆتاییهاتنی ئەو وادەیە لەلایەن عەبدولمەلیک حووسی، سەرۆکی گرووپی ئەنساروڵلا "بۆ فشار خستەنە سەر ئیسرائیل بۆ کردنەوەی دەروازەکان و هێنانی هاوکاریی بۆ ناو کەرتی غەززە"دێت.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە هەر کەشتییەکی ئیسرائیلی هەوڵی شکاندنی تێپەڕاندن بدات لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە ڕاگەیەندراوەکەدا دەکرێتە ئامانج"، دەشڵێت: بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی پەڕینەوەکان بۆ کەرتی غەززە دەکرێنەوە و ڕێگە بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتی و پێداویستییەکانی خۆراک و دەرمان بدرێت.