كەسێكی دیكە لە دەڤەری راپەڕین بەھۆی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا
.
K24 - رانیە
كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە دەڤەری راپەڕین گیانی لەدەستدا و كۆی ئەو كەسانەی بەھۆی كۆرۆنا لەو دەڤەرە گیانیان لەدەستداوە بوو بە 13 كەس.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد "ئەمڕۆ دووشەممە 13ـ7ـ2020 هاووڵاتییەکی تری سنووری ئیدارەی راپەڕین بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، کۆچکردو ئافرەتێکی تەمەن (67 ) ساڵە و دانیشتووی رانیە بوو".
تەندروستی راپەڕین ئاشكراشی كردووە، تائێستا 13 كەس لەو دەڤەرە بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 7 ئافرەت و 6 پیاو.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا 2 ھەزار و 191 كەس لە دەڤەری راپەڕین پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە و 322 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە 118یان ئافرەت و 197 پیاو و 7 منداڵ.
ھەر بەپێی ئەو ئامارە 70 تووشبووی كۆرۆنا لە دەڤەری رانیە چاكبوونەتەوە.